عەدنان کەریم لە قەڵادزێ کۆنسێرتێک ساز دەکات کولتوور

لاڤین عومەر: نوچەنێت

هونەرمەند عەدنان کەریم، کۆنسێرتێک لە قەڵادزێ سازدەکات و دەڵێت: چاوەڕێی پێشوازییەکی گەرمین.

ئەمڕۆ شەممە (4//حوزەیران/2022) سیڤان محەمەد خوشکەزای هونەرمەند عەدنان کەریم بە نوچەی راگەیاند "ئەم کۆنسێرتە زنجیرە کۆنسێرتێکە لە کەلار و کفری دەست پێدەکات،  لە سلێمانی و کۆیە کۆنسێرتەکە ئەنجام دراوە ئەمڕۆ قەڵادزێیە، ئەم کۆنسێرتە بەردەوام دەبێت لە سۆران، دهۆک و هەولێر، دواتر دەچێتە ئەوروپا.

سەبارەت بە مۆسیقای کۆنسێرتەکە سیڤان محەمەد دەڵێت: لەگەڵ گروپی ژەنیارانی ئیکۆی سامبڵ ئەم کۆنسێرتە دەکرێت، هەروەکو چالاکییەک ئەم کۆنسێرتانەلە زۆربەی شارو شارۆچکەکان ئەنجام دەدرێت.

خدر محەمەد، دەربارەی کۆنسێرتەکەی هونەرمەند عەدنان کەریم لە قەڵادزێ بۆ نوچەنێت گوتی "ئەم کۆنسێرتە کەناڵی کوردسات، سپۆنسەری کارەکانی هونەرمەند عەدنان کەریمی کردووە و راستەوخۆ دەگوازرێتەوە، گەشتێکە بەتەواوی شارەکانی کوردستان ئەم کۆنسێرتە بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە ناو خەڵکەوەو خەڵکی گوێبیستی بەرهەماکانی بێت، لەم ئێوارە گەشتەدا دیارە قەڵادزەشی بەسەر کردووەتەوە.

سەبارەت بە کاتی کۆنسێرتەکە مامۆستا خدر محەمەد گوتی"هاتن بۆ هەموانە بە بلیتە و نرخی بلیتەکە (١٠) هەزار دینارە،کاتژمێرێک دەخایەنێت کاتژمێر (٥) ئێوارە دەست پێدەکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین