نوێترین زانیارى لەسەر تەندروستى عەزیز گەردى کولتوور

نوچەنێت:

نووسەر و وەرگێـڕ و مامۆستاى زانکۆ، د. عەزیز گەردى، ماوەى چەند ڕۆژێک دەبێت بە هۆى تێکچوونى بارودۆخى تەندروستى، لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدینیش دەڵێت، ئامادەیی هەموو هاوکارییەکى پێویستین بۆ ئەو مامۆستایەى زانکۆ.

ئەمڕۆ شەممە (4/حوزەیران/2022) د.کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەبارەت بە تێکچوونى تەندروستى مامۆستا عەزیز ڕایگەیاند، لە ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێرى چاودێریى پیزشکیدایە، پەیوەندیشمان بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و ئامادەیی زانکۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵای بۆ هەمو هاوکاری و پێویستییەک دەربڕیوە.

 هەروەها تۆفیق عوسمان، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی تایبەتی ژین لە هەولێر بە رووداوی ڕایگەیاند، عەزیز گەردی، تووشی هەوکردنی گورچیلە بووە، ئێستا تەندروستیی جێگیرە، بەڵام ئەو نەشتەرگەرییەی پێشتر بۆی کراوە لەگەڵ تەمەن، کەمێک رێگرن لەوەی زوو چاکببێتەوە.

مامۆستا عەزیز گەردى، کە مامۆستاى زانکۆى  بوو، تاوەکو ئێستا دەیان کتێبى لە زمانەکانى ئینگلیزى و فارسى و عەرەبى و ڕووسییەوە وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانى کوردى.

عەزیز گەردی، لە (1948) لە بەحرکە لەدایکبووە، زیاد لە (60) کتێب و بەرهەم نووسیووە و وەرگێراوەتە سەر زمانى کوردى.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین