ئەردۆغان داواى کاندید لە شەش پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکەى تورکیا دەکات تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاشکراى دەکات، بۆ پاراستنى سنوورەکانیان لە باشوورى وڵاتەکەى، دەست بە پۆپراسیۆنێکى نوێ دەکەن، داواش لە ئۆپۆزیسیۆنى وڵاتەكەى دەکات کەسێک وەک ڕکابەرى بۆ هەڵبژاردنەکانى ساڵى داهاتوو بەرامبەرى دیاری بکەن.

ڕۆژى شەممە (4/حوزەیران/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە کۆبوونەوەیەکەدا لەگەڵ حیزبەکەى ڕایگەیاند، "لە پێناو توندوتۆڵکردنى سنوورەکانمان لە باشوور و نەهێشتنى بۆشاییەکان دەست بە ئۆپراسیۆنێکى نوێ دەکەین."

ئەردۆغان لەسەر ئۆپراسیۆنەکانى تورکیا باسى لەوەکرد، "لە ڕابردوو هەر یەک لە ئۆپراسیۆنەکانى قەڵغانى فورات و چلە زەیتون و کانى ئاشتى لە باشوورى وڵاتەکەمان ئەنجامداوە، بەمەیش ڕێگا و ڕێڕەوەکانى پەکەکە و یەپەگەمان تێکدا."

سەرۆک کۆمارى تورکیا دەشڵێت، "ئێمە خزمەتى خەڵکمان کردووە تەنیا ئەمساڵ یەک ملیۆن و (100) هەزار خانوومان دروستکردووە، سێ ملیۆن خانوومان تەواو کردووە و لەم نزیکانە پێشکەشى بە میللەتى خۆمانى دەکەین"

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانى ساڵى داهاتووى تورکيا و كانديدەکەى ئۆپۆزیسیۆنى دەسەڵاتەكەى، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەو شەش پارتە کێ كانديد بکەن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى تورکیا، ئەو کەسە دەبێتە ڕکابەرمان، پێویست ناکات ئەوەندە درێژى بکەنەوە، با بە زووترین کات بڕیارەکە بدەن و کەسێک کاندید بکەن، هەر شەش پارتەکەش با هێزى خۆیان دەرخەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین