دامەزراوەیەک لە سلێمانى ئەرکى چارەسەرکردنى عەزیز گەردى لە ئەستۆ دەگرێ کولتوور

نوچەنێت:

دامەزراوەى کەریمى عەلەکە، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئامادەیی خۆى دەردەبڕێت بۆ چارەسەرکردنى نووسەر و وەرگێڕ مامۆستا عەزیز گەردى.

دواى ئەوەى چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، مامۆستا عەزیز گەردى، بارى تەندروستى تێکچوو و لە ئێستادا لەژێر چاودێرى پزیشکى خەوێندراوە، دامەزراوەى کەرمى عەلەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دامەزراوەى کەریمى عەلەکە ئامادەیە تێچووى چارەسەرکردنى نەخۆشیى مامۆستا عەزیز گەردى (لەناوەوە و دەرەوەى هەرێم) بگرێتە ئەستۆ."

لە بەشێکى ڕاگەییندراوەکەدا هاتووە، "خزمان و هاوڕێ و کەسە نزیکەکانى مامۆستا و نووسەر و وەرگێڕی کورد عەزیز گەردی ئاگادار دەکەینەوە کە وەک دامەزراوەى کەریمى عەلەکە بەختیار و سەرفرازین کە وەک ئەرکێکى ئەخلاقى تێچووى چارەسەرکردنى نەخۆشیى مامۆستا (لەناوەوەى هەرێمى کوردستان و لە دەرەوەى وڵات) بگرینە ئەستۆ."

وەک ئەوەى پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە، ماوەى چەند ڕۆژە بە هۆى سستبوونى گورچیلەکانى، عەزیز گەردى مامۆستاى پێشووى زانکۆى سەلاحەدین و نووسەر و وەرگێرى ناسراوى کورد، لە هەولێر لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین