به‌ هۆى خراپى رێگه‌وبانى ساڵانه‌ 500 ملیار دینار به‌ به‌نزین به‌ فیڕۆ ده‌درێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

"دامه‌زراوه‌ى عێراقى ئاینده‌ بۆ توێژینه‌وه‌ و راوێژى ئابوورى" له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، به‌ هۆى خراپى رێگه‌وبان و سیسته‌مى هاتوچۆ له‌ عێراق مه‌زنده‌ ده‌كرێت ساڵانه‌ نزیكه‌ى 500 ملیار دینار به‌ به‌نزین به‌ فیڕۆ بدرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێنجى حوزه‌یرانى 2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید پوخته‌ى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن "دامه‌زراوه‌ى عێراقى ئاینده‌ بۆ توێژینه‌وه‌ و راوێژى ئابوورى" ئاماده‌كراوه‌. له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ مه‌زنده‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت ساڵانه‌ به‌ به‌هاى نزیكه‌ى 500 ملیار دینار "342 ملیۆن دۆلار" به‌نزین به‌ فیڕۆ بدرێت، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى خراپى سیسته‌مى هاتوچۆ و  رێگه‌وبانى عێراق.

حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبیل له‌ عێراق هه‌یه‌

 

راپۆرته‌كه‌ به‌غداى وه‌ك نموونه‌ وه‌رگرتووه‌ و ده‌ڵێ، هه‌ر ئۆتۆمبیلێك به‌ هۆى قه‌ره‌باڵغى هاتوچۆى شه‌قامه‌كان ساڵانه‌ 570 لیتر به‌نزین به‌ خۆڕایى به‌ فیڕۆ ده‌دات. ئه‌مه‌یش به‌و نرخه‌ى كه‌ له‌ عێراق هه‌یه‌ ساڵانه‌ ده‌كاته‌ 314 هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیڵه‌كه‌ به‌ تێكڕایى رۆژانه‌ 20 كیلۆمه‌تر بڕوات.

ئه‌مه‌ زیانى یه‌ك ئۆتۆمبیل، بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئه‌و زیانه‌ خه‌ملێنراوه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ به‌غدا ملیۆنێك و 500 هه‌زار ئۆتۆمبیل هه‌یه‌، له‌ كۆى عێراق حه‌وت ملیۆن و له‌ هه‌رێمى كوردستانیش دوو ملیۆن ئۆتۆمبیل هه‌یه‌. راپۆرته‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ ساڵانه‌ به‌ رێژه‌ى 2% ئۆتۆمبیل له‌ عێراق زیاد ده‌كات، له‌ ئێستایشدا شه‌قامه‌كانى عێراق ده‌توانن ته‌نیا 45%  ژماره‌ى ئۆتۆمبیله‌كان له‌خۆ بگرن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین