راوێژكارى كازمى باس له‌ گرنگى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقب بۆ كاروبارى ئابوورى رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت بگاته‌ 70 دۆلار ئه‌وا كورتهێنانى بودجه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و حكومه‌تى عێراق پێویستى به‌ هیچ قه‌رزێك نابێت.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى لێدوانێكى مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵحى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ باس له‌ گرنگییه‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌كات.

ئه‌و راوێژكاره‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بگات به‌ 70 دۆلار ئه‌وا كورتهێنانى بودجه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و حكومه‌تى عێراقى پێویستى به‌ هیچ قه‌رزێك نابێت".

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ ماوه‌ى ساڵێك بخایه‌نێ، نه‌وه‌ك رۆژێك یان دووان بێت.

ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕدا 70 دۆلارى تێپه‌ڕاند و نرخى به‌رمیلێك خاوى برێنت 70 دۆلار و 60 سه‌نتى تۆمار كرد و نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى تێكساس 67 دۆلار و 21 سه‌نتى تۆماركرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین