عەزیز گەردى کۆچى دواییکرد کولتوور

نوچەنێت:

نووسەر و وەرگێرى ناسراوى کورد، مامۆستا عەزیز گەردى بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى هەولێر کۆچى دواییکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى حوزەیران/2022) دواى چەند ڕۆژێک مانەوە لە ژێرچاودێرى پزیشکى، عەزیز گەردى، نووسەر و وەرگێڕى ناودارى کورد و مامۆستاى پێشووى زانکۆى سەلاحەدین، بەهۆى نەخۆشى لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى هەولێر لە تەمەنى (75) ساڵیدا کۆچى دواییکرد.

ماوەى چەند ڕۆژێک بوو بارى تەندروستى عەزیز گەردى تێکچوو بوو، بە هۆى سستبوونى گورچیلەکانى، بە هۆیشەوە بۆ هەفتەیەک دەبێت لە نەخۆشخانە لە بەشى چاودێریى چڕى پزیشکى خەوێندرابوو.

هاوکات دوێنێ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، ئامادەى هەموو هاوکارییەکن بۆ چارەسەرکردنى عەزیز گەردى چ لە ناوخۆ چ لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان. 

جێگەى ئاماژەپێدانە، عەزیز گەردى تاوەکو ئێستا چەندین بەرهەمى چاپکراوى لە نووسینى خۆى هەیە، ئەمە جگە لەوەى دەیان بەرهەمى دیکەى بیانى لە زمانەکانى عەرەبى و ڕووسى و ئینگلیزى وەرگێڕاوەتە سەر زمانى کوردى و بە چاپ گەیێنراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین