شاناز گۆرانی شەرەف بڵاودەکاتەوە هەواڵ

نوچەنێت

 

کچە گۆرانیبێژی بەناوبانگ(شاناز زاهیر) کە پێشتر بە لۆکە خۆی دەناساند، گۆرانییەکی بە ناوی (شەرەف) بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٨یمارسی ٢٠٢١، شاناز زاهیر، گۆرانییەکی ژنانە دەچڕێت و بە پیاو دەڵێت" من شەرەفی تۆ نیم بەڵکو ژیانم. شەرەفی تۆ لە عەفرین و خانەقینە".

شاناز لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی"شەرەف" لە شیعرە بەهێزەكانی ڕەنج سەنگاوی و لە میلۆدیەکی جوان و تایبەتی نەوید زەردییە و ئەڕێنجە نایابەکەی ئەفشین شوکری ئەنجامیداوە، لە دەرهێنانی زانیار فەتاحە".

شاناز هەر لەم نوینەدا دەڵێت" ئەم گۆرانییە دەبێتە شاکارێک کە نەک تەنها بۆ مێژوی هونەری خۆم، بەڵکو بۆ مێژوی هونەری کوردی دەبێتە جێی شانازی".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین