ڕۆژى پێنجشەممە فۆڕمى یەکەى نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کورستان ڕایدەگەیێنێت، چەند تێبینییەکیان لەسەر پڕۆژەى دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان هەبووە و خوێندنەوەى زیاتریان بۆ کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (7/حوزەیران/2022) د. محەممەد شوکرى، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داوایان کردووە پڕۆژەکە زیاتر لە خزمەتى کرێنشینان دا بێت و دڵنیایی تەواومان وەرگرتووە، کە ئەم پڕۆژەیە بۆ هەژاران و کەمدەرامەتان دەبێت.

د. محەممەد شوکرى، سەبارەت بە کاتى دەستپێکردنى پڕکردنەوەى فۆڕمى (20) یەکەى نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان گووتى، ڕۆژى پێنجەشممە (9-6-2022) فۆڕمەکان بڵاودەکەینەوە و ناونووسین دەستپێدەکات.

بەپێى لێدوانى سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، نرخى هەر مەترێک دووجا لە شوقانە بۆ کرێنشنیان دەگاتە (250)  بۆ (350) هەزار دۆلار، کە ژمارەیان (20) هەزار یەکەى نیشتەجێبوون دەبێت و لە سەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دروست دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین