پێشێلكارییه‌كى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاشكرا ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه‌ نیوزى عێراقى ئاشكراى كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ په‌رله‌مانى عێراق زیاتر له‌ سێ مانگه‌ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى له‌ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت سه‌ندووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و له‌ پۆسته‌كه‌ى به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌وتى حوزه‌یرانى 2022 ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه‌ نیوزى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به‌ پێچه‌وانه‌ى بڕیارى په‌رله‌مان له‌ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى ماوه‌ته‌وه‌. 

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان راگه‌یاندووه‌، له‌ 28ى شوباتى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى پێدانى ئه‌ركى سه‌رۆكایه‌تى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى به‌ وه‌زیرى نه‌وت پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران درا بوو.

به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و له‌ پۆسته‌كه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، "وه‌زیرى نه‌وت هێشتا سه‌رۆكایه‌تى كۆمپانیاى نه‌وت ده‌كات، به‌ره‌نگارى په‌رله‌مان و بڕیاره‌كه‌ى ده‌بێته‌وه‌".

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ى سۆمه‌رییه‌ نیوز ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاكه‌ حامد زه‌وبه‌عییه‌ كه‌  بریكارى وه‌زاره‌ته‌ بۆ كاروبارى دابه‌شكردن وپاڵاوتن، جێگرى دووه‌مى كۆمپانیاكه‌یش له‌یس شاهیره‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییه‌ له‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین