بەغدا دەست بەناردنى بەنزینى (690) دینارى بۆ هەرێمى کوردستان دەکاتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

دواى ڕاگرتنى بەنزینى (690) دینارى لەلایەن حکومەتى عێراقەوە بۆ هەرێمى کوردستان، لە دوێنێ شەوەوە هاتنى ئەم بە نزینە دەستیپێکردەوە و ئێستا لە بەنزینخانەکان دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى حوزەیران/2022) بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، شەوى ڕابردوو، حکوومەتى عێراق بەنزینى (690) دینارى بۆ سلێمانى نارد و ئەمڕۆش دەست بەدابەشکردنى دەکرێت.

بەهمەن شێخ قادر، لە بارەى هاتنى بەنزینى (690) دینارى گووتیشى، لە چەند بەنزینخانەیەکى ناوشارى سلێمانى و پارێزگاى هەڵەبجە، بەنزینى (690) دینارى دابەش دەکرێت.

گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، لە هەشت بەنزینخانەی ناو شاری سلێمانی دابەشدەکرێت، سێ بەنزینخانەی تایبەتە بە تاکسی، یەک بۆ پاس، چوار بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت، هاوکات لە دوو بەنزینخانەی پارێزگاى هەڵەبجەش دابەشدەکرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ماوەى چەند ڕۆژێکە بە هۆى کەمى بەنزینى (690) دینارى و گرانبوونى نرخى سووتەمەنى، نرخى بەنزین لە هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەى بە خۆیەوە بینىو بە جۆرێک نرخى یەک لیتر بەنزینى نۆرماڵ گەیشتە (1100) دینار و یەک لیتر بەنزینى سوپەر گەیشتە (1800) دینار.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین