لە ئاکرێ کچێکى 22 ساڵان تووشى تاى خوێنەبربوون دەبێت تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى تەندروستى قەزاى ئاکرێ ئاشکراى دەکات، کچێک لە سنوورى ئاکرێ لە چوارى مانگى ڕابردوو، دواى ئەوەى نیشانەکانى تاى خوێنبەربوون لێبەردەکەوێت، دواى پشکنین، ئەمڕۆ تووشبوونى بە پەتاکە پشتڕاستکرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى حوزەیران/2022) دکتۆر ساڵح مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی ئاکرێ بە کوردستان24ی راگەیاند، یەکەم حاڵەتى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون لە ناحیەى گردەسێن سەر بە قەزاى ئاکرێ تۆمارکرا، تووشبووەکە کچێکى تەمەن (22) ساڵانە.

دکتۆر ساڵح مستەفا باسى لەوەشکرد، ڕۆژى شەممەى ڕابردوو، تووشبووەکە سەردانى نەخۆشخانەى کردووە، دواى وەرگرتنى نموونەى خوێن و ڕەوانەکردنى بۆ تاقیگە لە بەغدا، ئەمڕۆ دەرکەوتووت تووشى تاى خوێنبەربوون بووە.

ئەو کچەى تووشى پەتاکە بووە، بنەماڵەکەى کارى بەخێوکردنى ئاژەڵدارى دەکەن و لە ئێستاشدا بارى تەندروستى جێگیرە و لە نەخۆشخانە خوێندراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین