وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و كاره‌با بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێت
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌شتى حوزه‌یرانى 2022 گولیزار ره‌شید سندى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ئاشكراى كرد كه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانى راسپاردووه، تا راپۆرتێك له‌سه‌ر كێشه‌ى سووته‌مه‌نى و كاره‌با بكه‌ن. گولیزار گوتى، "ئێمە وەکو لیژنە لە پەرلەمانی کوردستان لە لایەن سەرۆکایتی پەرلەمان پێمان راسپێردراوە کە راپۆرتێک ئامادە بکەین لەسەر هەندێک گرفت، ئێمەش وەکو لیژنە کۆبوونەوەمان کردووە کە راپۆرتێک ئامادە بکەین لەسەر هەندێک لەو گرفتانەی ئاراستەمان کراوە، تا راپۆرتی لەسەر بنووسین، ئەندامانی لیژنەکە خۆمان لە ناوخۆماندا دابەش بووین هەر دوو ئەندام پەرلەمانێک راپۆرت بنووسێت لەدوای راپۆرتەکە لە لیژنەکە رێکی دەخەین و دەنگی لەسەر دەدەین کە بە چ شێوازێک بێت، دواتر بەرزی دەکەینەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان".
سەبارەت بە راپۆرتی نەوت و گازی ماڵان ئەو په‌رله‌مانتاره دەڵێت، "ئەو راپۆرتە تایبەتە بە من، دەبێت من راپۆرت لەسەر بنووسم کە کێشەکان چین، دواتر بە یەک پاکێج لەگەڵ ئەو راپۆرتانەی تر کە بازرگانییە یاخود پیشەسازیی، کارەبا، برادەران ئامادەی دەکەن، پێکەوە دەیکەینە راپۆرتێک و بەرزی دەکەینەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دواتر دەڕوات بۆ وەزارەت تاکو رۆژێک دەستنیشان دەکرێت بۆ بانگهێشتى وەزیرى كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كان"
له‌باره‌ى واده‌ى بانگهێشتكردنه‌كه گولیزار ره‌شید سندى گوتى، "گوایە هەفتەی ئایندە دەبێت، بەڵام دەکەوێتەوە سەر ئێمە چەند دەستوبرد بکەین لەسەر ئامادەکردنی راپۆرتەکە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت لیژنە کۆبوونەوە بکات هەتا شێوازى راپۆرتەکە یه‌كلا بكرێته‌وه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment