یه‌كێتى ده‌نگ به‌ یاساى ئاسایشى خۆراك ده‌دات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌ یاساى ئاسایشى خۆراك ده‌دات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یرانى 2022 هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى و سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ى له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فرياگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان راگه‌یاند.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "هه‌ر چه‌نده‌ كۆمه‌ڵێك تێبینیمان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌ كه‌ هیچى بۆ ته‌رخان نه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌ین كه‌ هه‌ندێك له‌ بڕگه‌كانى له‌ به‌رژوه‌ندى چینه‌ هه‌ژاره‌كان و فه‌رمانبه‌رانە، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆى دابه‌زینى نرخى خۆراك بۆیه‌ بڕیارمان داوه‌ ده‌نگ به‌ یاساكه‌ بده‌ین".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى چه‌ندان هۆكارى تر ده‌ژمێرێ كه‌ وا ده‌كات یه‌كێتى ده‌نگ به‌ یاساكه‌ بدات و ده‌ڵێ، "هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌نگ به‌ یاساكه‌ ده‌دات و تێبینى خۆیشى سه‌باره‌ت به‌و بڕگانه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ ده‌بنه‌ هۆى به‌هه‌ده‌ردانى سامان به‌ ناڕه‌وایى"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین