یەکەم تووشبوو لە هەرێمى کوردستان بە تاى خوێنەربوون گیانى لەدەستدا تەندرووستی

نوچەنێت:

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا."

ئەمڕۆ شەممە (11/حوزەیران/2022) د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى، لە ڕاگەیێندراوێکدا گیان لەدەستدانى گەنجێکى بە هۆى تاى خوێنەربوون لە سنوورى ناحیەى خەلیفان بڵاوکردەوە.

د. ئاسۆز حەوێزى ئاماژە بەوەدەکات، "یەکێک لە گومانلێکراوانی پەتای خوێنبەربوون کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە، خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران و پشتڕاستکردنەوەی وەکو تووشبووی نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چارەسەریەکانی و کوشندەیی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و وەکو یەکەمین حالەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا."

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى دەشڵێت، "داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن بۆ دووربوون لە تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین