تاى خوێنبه‌ربوون..وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زه‌نگى مه‌ترسى لێده‌دات تەندرووستی

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق زه‌نگى مه‌ترسى لێده‌دات و ده‌ڵێ، "ژماره‌ى تووشبووانى تاى خوێنه‌ربوون له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ و هیچ جۆره‌ ڤاكسینێكیش نییه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌".

روبا فه‌لاح ئه‌ندامى تیمى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ى حوزه‌یرانى 2022 له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى، له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى تاى خوێنه‌ربوون هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێ، "په‌تاكه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ و هیچ جۆره‌ ڤاكسینێكیش بۆ چاره‌سه‌رى نییه‌".

روبا فه‌لاح دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاى خوێنه‌ربوون ته‌نیا له‌ ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نییه‌، به‌ڵكو ئه‌ركه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش كه‌ ده‌بێت قڕكه‌رى زیندووه‌ره‌ زیانبه‌خشه‌كان به‌كاربهێنێ، كه‌ ده‌بنه‌ هۆكار بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌.

هاوكات وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زارى حه‌مید نایف گوته‌بێژه‌كه‌ى باسى له‌وه‌ كردووه‌، چه‌ند هۆكارێك بۆ بڵابوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى تای خوێنه‌ربوون هه‌یه‌، له‌وانه‌ سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵان له‌ناو شاره‌كان، نه‌بوونى كارمه‌ندانى ڤێتنه‌رى، دوو هۆكارى سه‌ره‌كیین.

ئه‌مڕۆ سه‌یف به‌در گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند 162 حاڵه‌تى تووشبوون به‌ تاى خوێنه‌ربوون له‌ عێراق تۆمار كراون، 27 حاڵه‌تى مردنیش هه‌بووه‌. له‌ هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م حاڵه‌تى مردن به‌ تاى خوێنه‌ربوون تۆمار كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین