واشنتن دۆسیەی خاشقچی دادەخات و پەیوەندی لەگەڵ سعوودییە ئاسایی دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بەرپرسانی ئیدارەی جۆ بایدن بە دەسەڵاتدارانی سعوودیەیان ڕاگەیاندووە، "ئامادەین هەنگاو بۆ بەهێزكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانمان بهاوێن و دۆسیەى تیرۆركردنی جەمال خاشقچی تێپەڕێنین."

ئەمڕۆ شەممە (11/ حوزەیران 2022) بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسى مێدیایى (CNN) بەرپرسانی ئەمەریكا بە دەسەڵاتدارانی سعوودیەیان راگەیاند، ئامادەین هەنگاو بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بنێین و تیرۆركردنی جەمال خاشقچی تێپەڕێنین.

ئەگەر هەیە بادین لەو نزیكانە سەردانی سعوودیە بكات، هەرچەندە هەڵوێستەكانی بەرانبەر مافی مرۆڤ نەگۆڕاوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی حكومەتی سعوودیە بەرهەمهێنەرێكی سەرەكی نەوتە، هانی سعوودیە دەدات بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوت. 

ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەو دووڵاتە هەنگاوێكی لەناكاوی جۆ بایدنە، كە پێشتر بەهۆی تیرۆركردنی خاشقچی ئامادە نەبوو چاوی بە محەمەد بن سەلمان، فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە بكەوێت.  

سەبارەت بە هۆكاری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیش راپۆرتەكەی (CNN) ئاشكرای كردووە، "بەهۆی رێكارەكانی دژ رووسیا و بەرزبوونەوەی نرخی گاز و رێژەی هەڵاوسان ئیدارەی بایدن رووبەڕووی فشارێكی زۆربۆتەوە، بۆیە لەدوای جەنگی رووسیا دژ بە ئۆكراینا پێویستی بەوەیە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ریاز ئاسایی بكاتەوە.

بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكاش رایگەیاندووە، "لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە دۆسیەی تیرۆركردنی خاشقچی تێپەڕێنین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین