وەزارەتى کشتوکاڵ ئاژەڵى هاوردەکراو کەرەنتین دەکات تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، شەش ڕێنمایی بڵاودەکاتەوە و بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەر ئاژەڵێک بهێندرێتە کوردستان پێویستە (21) ڕۆژ کەرەنتین بکرێ.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/حوزەیران/2022) دواى مردنى گەنجێکى تەمەن (27) ساڵانە لە سنورى هەولێر بە تاى خوێنەربوون، رابەر محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، لەمەودا هەر ئاژەڵێک بهێندرێتە هەرێمی کوردستان، ماوەی (21) ڕۆژ کەرەنتین دەکرێت.

رۆژی دوێنێ، لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان شەش ڕێمنایى نوێى بۆ خۆپاراستن لە تاى خوێبەبەربوون رایگەیان، کە ئەمانەى خوارەوەن:

ـ پێویستە سەربڕین لە سەربڕخانە فەرمییەکان بێت و بەپشکنین و مۆری فەرمی ڤێتێرنەری بچێتە بازاڕ و سەربڕین لەسەر رێگەکان و لاکۆڵانەکان قەدەخە بکرێت.

ـ پشکنینی ئاژەڵەکان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بەمەبەستی دڵینابوون لە تەندروستیی ئاژەڵەکە ئەنجامبدرێت.

ـ پێویستە رێکارە تەندروستییەکان بۆ پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و کەلوپەلی سەربڕین لەسەربڕخانەکاندا رەچاوبکرێت.

ـ کەرەنتینەکانی ئاژەڵ لە دەروازە و فڕۆکەخانەکاندا پێویستە پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکەن کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستیی ئاژەڵەکان.

ـ وەزارەتمان رێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی (قڕنە) کە هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لەنێوان ئاژەڵەکان، ئەم هەڵمەتە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ـ کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی هێنانی ئاژەڵ بەشێوەی نافەرمی لە سنوورەکانی دەرەوە و نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، هەروەها رێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵ لەو پارێزگایانەی کە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تێدا بڵاوبووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین