عەلى باباجان: ئەردۆغان خانەنشين دەكەين تورکیە

نوچەنێت:

عەلى باباجان، سەرۆكى پارتى ديموكراسى و پێشكەوتن رايگەياند، "سەرۆك كۆمارى توركيا نزيكە خانەنشين بكرێت، چونكە هيچ چارەسەرێكى برسیێتى خەڵكى لانييە."

ئەمڕۆ يەكشەممە (12/حوزيران 2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، عەلى باباجان  لە كۆنگرەى حزبەكەى لە ناوچەى ئيزمير رايگەياند، "بەهۆى دروستبوونى ئەو قەيرانە داراييە و نەبوونى چارەسەر بۆ دۆخى ئابوورى و برسێتى خەڵك هەست بە شەرمەزارى دەكەم، بەڵام سەرەڕاى ئەو هەموو برسێتیيە ئەردۆغان دەڵێت، هيچ كەسێك لە توركيا برسى نييە، ئەو قسانەى سەرۆكى توركيا لەكاتێكدايە، يەكێك لە وەزيرەكانى راشكاوانە دانى بەوەدانا كە بەهۆى سنووردارى داهاتى خەڵك هەژارى زيادى كردووە."

باباجان ئاماژەى بەوەش كرد "لە داهاتوو هەوڵدەدين چاكسازى لەو ئابوورييە بكەين، كە حكومەتەكەى ئەردۆغان وێرانى كردووە."

سەرۆكى پارتى ديموكراسى و پێشكەوتن ڕووى لە ئەردۆغان كرد و گوتى، "ئەردۆغان تۆ زۆرباش ئاگادارى سەركەوتنى ئەو كەسانەى پشتگوێخرابوون، خۆت لە (2002) بە پاڵپشتى ئەو چينە بێدەنگە هاتييە سەر دەسەڵات، ئێستا ئەو كەسانەى كە پشتگوێخستوون قۆناغێكيان دەستپێكردووە، خانەنشينت دەكەن، ئێمەش هەموو توركيا بە ئێوەشەوە سەردەخەين."

عەلى باباجان، پێشتر لە حكومەتەكەى ئەردۆغان وەزيرى ئابوورى توركيا بوو، ئێستاش سەرۆكى پارتى ديموكراسى و پێشكەوتنە، كە پارتێكى ئۆپۆزيسيۆنة، هەوڵدەدات لە هەڵبژاردنى داهاتوو دەسەڵات لە دەستى ئەردۆغان بێنێتە دەرەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین