میدیاى ئه‌مریكى و ئیسرائیلى: ئه‌گه‌رى هه‌یه عێراق بچێته به‌ره‌یه‌كى ئیسرائیلى دژ به ئێران
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره دوێنێ یه‌كشه‌ممه 12ى حوزه‌یرانى 2022 له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، میدیاى ئه‌مریكى و ئیسرائیلى باسیان له پڕۆژه‌یه‌كى ئیسرائیلى- ئه‌مریكى كردووه، كه گوایه عێراق و میسڕ و ئوردنیش تێیدا به‌شدار ده‌بن.
رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جورناڵ و كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى 12ى ئیسرایلى باسیان له‌وه كردووه پڕۆژه‌یه‌ك دراوه‌ته كۆنگرێسى ئه‌مریكا، به‌گوێره‌ى پڕۆژه‌كه پێشنیار كراوه پنتاگۆن "وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مریكا" له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كار بكات، بۆ ئه‌وه‌ى سیسته‌مێكى به‌رگريى له وڵاتانى عه‌ره‌بى دابنێت، له دژى ئێران و به هاوكارى ئیمارات و به‌حرێن.
به دوور نه‌زانراوه، هه‌ر یه‌كه له میسڕ و عێراق و ئوردنیش له پڕۆژه‌كه به‌شدار بن. راپۆرته‌كه به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت رۆشنایى خستووه‌ته سه‌ر عێراق، بۆیه به‌رپرس و چاودێرانى سیاسى عێراقى دواندووه، كه ئه‌وان ئه‌و زانیارییانه‌یان به جۆرێك لە"خه‌یاڵ" وه‌سف ده‌كه‌ن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن دواى ده‌رچوونى یاساى به تاوانناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ده‌رگا به‌سه‌ر هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كى ئیسرائیلى و عێراقى داخراوه.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment