ئارێز عه‌بدوڵڵا: ناوهێنانی بافڵ تاڵه‌بانی به سه‌رۆك به مانای گۆڕینی پۆستی هاوسەرۆکیی نایەت
نوچه‌نێت: چنار خۆشناو
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ نوچه‌نێت ڕایگه‌یاند: له دیداری یه‌كێتییدا ناوی بافڵ تاڵه‌بانی به‌سه‌رۆك هاتووه، به‌ڵام به‌و مانایه نایه‌ت كه ده‌ستكاری پۆستی هاوسه‌رۆك كرابێت، له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، سێ مه‌رجی حیزبه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو.
بافڵ تاڵه‌بانی له هاوسه‌رۆكه‌وه بۆ سه‌رۆك
له دوای ڕووداوه‌كانی (8/ته‌مووز/2021)ه‌وه، لاهور شێخ جه‌نگی كه هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان بوو، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕاده‌ستی بافڵ تاڵه‌بانی ئامۆزای كرد و له‌و كاته‌وه یه‌كێتیی له لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، تا له دیداری یه‌كێتییدا، به سه‌رۆكی یه‌كێتیی ناوی هێنرا.
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه له دیداری یه‌كێتییدا ده‌ستكاری پۆستی هاوسه‌رۆك كرابێت، وه‌ك ئه‌و گوتی: ناوهێنانی بافڵ تاڵه‌بانی به سه‌رۆكی یه‌كێتیی، به‌و مانایه دێت، له دوو هاوسه‌رۆك یه‌كییان له‌وێ ئاماده بووه، بۆیه به سه‌رۆك ناوی هاتووه.
ئارێز له‌و باره‌وه زیاتر گوتی: "هاوسەرۆک واتە دوو یان سێ سه‌رۆك، ئەگەر یەک کەس لەوێ بێت، دەبێت پێی بێڵییت سەرۆک و ناوهێنانی وەک سەرۆک، لەبەر ئەوەیه بە تەنیا خۆی لەوێ بووە، ئێمە تا ئێستا پەیڕەوی ناوخۆمان هەموار نەکردووه‌تەوە هەر کاتێك په‌یڕه‌ومان نوێ کردەوە چیمان بە باش زانی ئەوە دەکەین، بەڵام ناو هێنانی بافڵ تاڵه‌بانی به سه‌رۆك به‌و مانایه نیە ئەو پۆسته‌مان گۆڕی بێت".
ئارێز عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌یش كرد، كه له دیداری یه‌كێتییدا، پێشنیاركراوه، په‌یڕه‌و هه‌مووار بكرێته‌وه و ئه‌وكات ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و پۆسته وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، یان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتیی سێ مه‌رجی هه‌ن
ئارێز عه‌بدوڵڵا كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێز و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان، به گرنگ وه‌سف ده‌كات، كه تایبه‌تن به نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پێیوایه:"هەرکۆبونەوەیەک، بە ئامانجی لێکتر نزیک کردنەوەی بیروبۆچونەکان بێت بۆ بەرژەوەندی گشتی گرنگە، هەر کۆبونەوەیەکیش بۆتێپەڕاندنی قەیرانەکان بکرێت گرنگە، من بڕواموایە ئەم کۆبونەوانەی لەماوەی رابردوو و ئێستاش ئەنجام دەدرێن گرنگن، چونکە بەبێ دیالۆگ و گفتوگۆ ئێمە ناتوانین بگەینە ئەنجامێکی باش یاخود ئامانجی هاوبەش".
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، كه له هه‌وڵدایه بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و درووستكردنی كۆڕاییه‌ك له باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له واده‌ی خۆیدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی گوتی:"کاک نێچیرڤان سەرۆکی هەرێمی كوردستان، ئەرکی لێک نزیکردنەوەی لایه‌نه‌كانه، هیوادارین بەردەوام بێت لەسەر جێبەجێ کردنی ئەو ئەرکە گرنگە، کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایه".
به‌ڵام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، سێ مه‌رجی هه‌ن، له باره‌ی مه‌رجه‌كانیشه‌وه گوتی: "مه‌رجی دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، بەشێوەیەک کە هەرێمی کوردستان یەک بازنە نەبێت، لایەنی کەم بکرێت بە چوار بازنە، بۆ ئەوەی دادپەروەریی له نوێنەرایەتیكردنی هەموو پارێزگا و ناوچەکان دابین بکرێت، مه‌رجی دووه‌م ئه‌وه‌یه، ئێمە دەمانەوێت لیستی دەنگدەران و تۆماری دەنگدەران پاک بکرێتەوە، ئەگەر پێش رانەگەین پاک بکرێتەوە، داوامان کردووە، كار به لیستی تۆماری دەنگدەرانی دواین هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بکرێت، مه‌رجی سێیه‌میش له باره‌ی پێكهاته‌كانه، ئێمە کێشەمان له ژمارەی ئەو کەسانە نیە کە نوێنەرایەتی پێکهاتەکان دەکه‌ن، بەڵام له لایه‌ك دەبێت ئەو پێکهاتانە نوێنەرەکانییان نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خۆیان بن، لەلایەکیتریشه‌وه مایەی لێکتر نزیککردنەوەی لایەنە سەرەکییەکانی کوردستان بن، نەک مایەی لێکترازان، تێبینەکانی ئێمە لەسەر هەڵبژاردن ئەوەیە، ئەگینا بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ هەڵبژاردنین و تا هەڵبژاردنیش زووتر بکرێت، ئێمە بە باشتری دەزانین".
ماوه‌یه‌كه به هۆی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانن، به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی دواین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتی نه‌وه یه‌كگرتووه‌كان و تیمی پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به یۆنامی، كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی (9/6/2022) له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه تایبه‌ت بوو به نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كان له باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه:"سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمیان به‌رز نرخاند، به‌مه‌به‌ستی له‌یه‌ک نزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان و دووپاتییان کرده‌وه، که له‌مباره‌یه‌وه پاڵپشتیی هه‌نگاوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌بن، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵ و کۆششه‌کانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان کرد".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment