ئێران كوژرانى دووەم ئەفسەرى سوپاى پاسدارانى ڕاگەياند ئێران

نوچەنێت:

ئەمڕۆ دووەم فەرمانبەرى وەزارەتى بەرگرى لەكاتى جێبەجێكردنى ئەركى خۆى كوژرا، دوێنێش كارمەندێكى هێزە ئاسمانييەكان لە سوپاى پاسداران لە رووداوى هاتۆچۆ گيانى لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/حوزەيران 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە ناوەندى پەيوەندييە گشتييەكان لە وەزارەتى بەرگرى ئێران رايگەياند، "محەمەد عەبدوس، فەرمانبەرى وەزارەتى ئێران رۆژێك دواى مردنى ئەندامێكى هێزە ئاسمانييەكانى سەر بە سوپاى پاسداران بە رووداوى هاتوچۆ كوژرا."

لە بەشێكى راگەيێندراوەكەى وەزارەتى بەرگرى هاتووە، بەيانى سێشەممە لە سومنانى رۆژهەڵاتى تارانى پايتەخت رێوڕەسمى ناشتنى بۆ ئەنجام دەرێت.

لە لايەكى ترەوە دوێنێ يەكشەممە، سوپاى پاسداران مردنى عەلى كەمانى ئەفسەرى هێزە ئاسمانييەكانى بە ڕووداوى هاتوچۆ لە لە شارى خميتى سەر بەپارێزگاى شارى ئاراك راگەياند.

سەبارەت بە لايەنى بەرپرس كوشتنى ئەو ئەفسەرانە، تا ئێستا دەسەڵاتدارانى ئێران پەنجەى تۆمەتيان بۆ هيچ لايەنێك درێژ نەكردووە، هيچ لايەنێكيش بە فەرمى بەرپرسيارێتى خۆى لەو كوشتانە رانەگەياندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین