سەرۆكايەتى توركيا داواى درێژكردنەوەى ئەركى هێزەكانى لە ليبيا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆكايەتى توركيا نامەيەكى بە واژۆى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا ئاراستەى پەرلەمانى وڵاتەكەى كردووە، تاوەکو بۆ ماوەى (18) مانگى تر ئەركى هێزە سەربازييەكانى لە ليبيا درێژ بكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/حوزەيران2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، سەرۆكايەتى توركيا نامەيەكى ئەردۆغانى ئاڕاستەى پەرلەمان كردووە، لەو نامەيە هاتووە ڕەوانەكردنى هێزەكانى توركيا بۆ ليبيا لە چوارچێوەى ياسا نێودەوڵەتييەکان لە پێناو پارێزگاريى لە بەرژەوەندييە نيشتيمانييەكان، هەموو رێكارە پێويستییەكان دژ بە مەترسييە ئەمنييەكان دەگرينەبەر، كە سەرچاوەكەى گرووپە چەكدارە ناياسايەكانى ليبيايە.

لە بەشێكى ترى ئەو نامەيە هاتووە، بۆ پارێزگارى لە ئاسايش دژ بە مەترسيەكانى كۆچى بەكۆمەڵ و گەياندنى هاوكارى مرۆیى و پارێزگاریى لە حكومەتى شەرعى ئەو وڵاتە.

رەوانەكردنى هێزى توركيا بۆ ليبيا، بە گوێرەى ماددەى (92)ى دەستوورى ئەو وڵاتەيە، كە لە دووى كانوونى دووەمى (2020) پەرلەمان رەزامەندى دا لەسەر درێژكردنەوەى هێزەكان تا دووى تەمووزى ئەمساڵ.

هەر لەو نامەيە ئاماژە بە هەوڵەكانى توركيا دراوە كە لە مانگى شوباتى (2011) لە پێناو بينياتنانى دامەزراوە ديموكراسييەكانى ئەو وڵاتە، دواتر بەهۆى شەڕى ناوەخۆيى ئەو وڵاتە بووە دابەشبوونى ئەو وڵاتە.

لە مانگى نيسانى ساڵى (2019) سوپاى نيشتيمانى ليبيا، بە سەركردايەتى خەليفە حەفتەر هێرشێكى بۆ كۆنترۆڵكردنى تەرابلوس دەستى پێكرد، دواتر بەهۆى چوونى سوپاى توركيا هێرشەكان شكستى پێهێندرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین