وەزارەتى شارەوانى (774) ملیۆن دینار بۆ گەڕەکى گردجووتیار تەرخان دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "بە گوژمەى زیاتر لە (700) ملیۆن دینار بۆ شەقەکانى گردجووتیار تەرخان دەکات."

ئەمڕۆ سێشەممە (14/حوزەیران/2022) وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە گوێرەی فەرمانى وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، رەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 774 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكان لە گەڕەكی گردجووتیار له‌ سنوورى شارەوانیى هەولێر."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەم پارەیە بۆ هەردوو قۆناغی یەكەم و دووەمی پرۆژەكە بەپێی پلانی ساڵی 2022 خەرج دەكرێت."

گردجووتیار یەکێکە لەو گەڕەکانەى دەکەوێتە نووسەرى پارێزگاى هەولێر، لە زستانى ساڵى ڕابردوو بە هۆى بارینى بارانى بە خوڕ و کۆبوونەوەى ئاو، دوو جار لافاو لەو گەڕەکە دروستبوو، ئەمەیش بووە هۆى زیانگەیاندن ژمارەیەکى زۆرى ماڵى هاووڵاتیان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین