لیزا کاکەیى: یەک ملیار دینار لە مووچەی نایاسایى گەڕێندراوەتەوە خەزێنەى حکومەت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (14/حوزەیران/2022) لیزا فەلەکەدین کاکەیى، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى پارتى لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک بڵاویکردەوە، "لیژنەی باڵای بایۆمەتری و فەرمانگەى تەکنەلۆجیاى زانیارى، دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ بەدواداچوون لە لیستی ناو و زانیاری کەیسی ئەوانەی دوو مووچەی نایاسایی وەردەگرن، توانراوە 4189 دوو موچەیی نایاسایی دەستنیشانبکرێت و ڕابگیرێت."
لیز فەلەکەدین کاکەیى دەشڵێت، "بڕی پارەی گەڕاوە لە ئەنجامی ڕاگرتنی دوو مووچەیی نایاسایی، تا ئێستا گەیشتووەتە ملیارێک و دوو سەد و پەنجا و سێ ملیۆن و شەش سەد و بیست و شەش هەزار و پێنجسەد دینار."
ئەو ئەندامەى پەرلەمانى کوردستان ئاماژ بەوەدەکات، ئەم هەنگاوانە بەپێى یاساى چاکسازییە لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە (2)ی بۆ ساڵی 2020.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment