لە سلێمانى گومان لە بڵابوونەوەى پەتاى کۆلێرا دەکرێت تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى گشتى سلێمانى ئاشکراى دەکات، ژمارەیەکى زۆرى منداڵان لەو پارێزگایە تووشى پەتاى سکچوون و ڕشانەوە بوونە و دەشڵێت، گومانمان لە بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆلێرا هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/حوزەیران/2022) د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پەتاى سکچوون لە سلێمانى بڵاوبۆتەوە و بەم هۆیەشەوە ژمارەیەکى زۆرى نەخۆش سەردانى خۆشخانەکانیان کردووە.

د. سەباح هەورامى، لە درێژەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا زیاتر ڕوونیکردەوە، ژمارەى تووشبوان بە سکچوون زۆرە و ستاندارى جیهانى تێپەڕاندووە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکى تایبەت پێشوازى لە تووشبوانى پەتاکە دەکەین.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، هۆشدارى دەدات لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشى کۆلێرا و هەروەک گووتى، بەپێى چەند نیشانەیەک گومان دەکەین نەخۆشى کۆلێرا بڵابووبێتەوە، داواش لە دایک و باوکان دەکەین بە هیچ شێوەیەک دەرمانى گیایى بۆ منداڵەکانیان بەکارنەهێنن.

لە کۆنگرەیە ڕۆژنامەوانییەکەیدا د. سەباح هەورامى دەشڵێت، نابێ هیچ چێشتخانەیەک سەوزە پێشکەشی کڕیاران بکەن، ئەگەر پابەند نەبن، شوێنەکانیان دادەخەین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین