پەتاى کۆلێرا لە کەرکووک بڵاو دەبێتەوە تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركووك ئاشکراى دەکات، یەکەم حاڵەتى پەتاى کۆلێرا لە کەرکووک تۆمارکراوە و دووپاتى دەکاتەوە، بارى تەندروستى نەخۆشەکە جێگیرە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/حوزەیران/2022) دكتۆر نەبیل بوشناق، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركووك بە كوردستان24ی راگەیاند، یەکەم حاڵەتی پەتاى كۆلێرا لە كەركووك تۆماركرا، لە ئێستا نەخۆشەكە لەژێر چاودێرى پزیشکدایە و  باری تەندروستی جێگیرە. 

تۆمارکردنى حاڵەتى پەتاى کۆلێرا لە کەرکووک لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ  د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەتاى سکچوون لە سلێمانى بڵاوبۆتەوە و بەم هۆیەشەوە ژمارەیەکى زۆرى نەخۆش سەردانى خۆشخانەکانیان کردووە.

هەروەها گووتیشى، ژمارەى تووشبوان بە سکچوون زۆرە و ستاندارى جیهانى تێپەڕاندووە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکى تایبەت پێشوازى لە تووشبوانى پەتاکە دەکەین.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین