رووسيا: ئۆپراسيۆنى توركيا لە باكوورى سووريا هەنگاوێكى ناعەقڵانييە تورکیە

نوچەنێت:

ئەليسەندەر لاڤرنتيڤ، نێردەى تايبەتى سەرۆكى رووسيا بۆ كاروبارى سووريا رايگەياند"هەرچەندە سەرقاڵى جەنگى ئۆكراينايان، بەڵام چارەسەكردنى قەيرانى سووريا، بايەخى سەرەكى هەيە، ئەو ئۆپراسيۆنەى توركيا هەنگاوێكى نا عەقڵانييە ."

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/حوزەيران 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، نێردەى تايبەتى سەرۆكى رووسيا رايگەياند، "ئەو ئۆپراسيۆنەى توركيا لە باكوورى سووريا هەنگاوێكى ناعەقڵانييە، دەبێتە هۆى زيادبوونى ئاڵۆزى لەو وڵاتە و دۆخێكى ناسەقامگير دێنێتە ئاراوە، شەڕى چەكدارى دووبارە سەرهەڵدەداتەوە."

سەبارەت بە بۆردوومانەكانى ئيسرائيليش بۆ ناوخاكى سووريا لاڤرينتيڤ گوتى، "پرسى بۆردومانەكانى ئيسرائيل لەسەر خاكى سوورى مايەى قبووڵكردن نييە، لە چەند رۆژى رابردووش هێرشى كردە سەر فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى سووريا زيانى بە رێڕەوى فڕۆكەكان گەياندووە."

سەبارەت بە بايەخى وڵاتەكەشى بە پرسى سووريا گوتى، "ئێستا دەڵێن، بەهۆى جەنگى ئۆكراينا بايەخى رووسيا بە سووريا لاواز بووە، هەندێك وڵاتى ئەوروپى دەيانەوێت دۆخى سووريا بەگوێرەى ويستى خۆيان بەرەو پێش بچێت."

نێردەى سەرۆكى رووسيا، ڕەخنەى لە چالاكييەكانى ئەمەريكا بە پاساوى رووبەڕووبوونەوەى رێكخراوى تيرۆرستى لە رۆژهەڵاتى سووريا گرت، بوونى ئەو هێزانەى بە ناياسايى ناوبرد، ئاشكراشى كرد هێزەكانى ئەمەريكا لەو ناوچەيە كار بۆ پارێزگارى لە كێڵگە نەوتييەكان دەكەن، لە راستيدا تاڵانكردنى خەزێنەى نيشتيمانى سووريايە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین