هێزەکانى ڕووسیا لەچەند ناوچەیەکى خاکى سووریا دەکشێنەوە تورکیە

نوچەنێت:

ماڵپەڕێکى تورکیا، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکراى دەکات، ئەو ناوچانەى لە باکوورى سووریا تورکیا بە نیازە ئۆپراسیۆنى تێدا ئەنجام بدات، هێزەکانى ڕووسیا کشاونەتەوە.

ئەمڕۆ (16/حوزەیران/2022) ماڵپەڕى (ستار) بڵاویکردەوە، لەسەر ئۆپراسیۆنى تورکیا بۆ سەر باکوورى سووریا، هێزەکانى تورکیا لە نزیک ناوچە سنوورییەکانى تل ڕەفعەت و مونبج خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى نوێى سەربازیى بۆ سەر باکوورى سووریا، لە بەرامبەردا ئەمڕۆ ئەو ناوچانەى تورکیا هێرشى بکاتەسەر، هێزەکانى ڕووسیا بەرەو حەلەب کشانەتەوە.

ماڵپەڕى (ستار) لە بەشێکى ترى ڕاپۆرتەکەیدا دووپاتى دەکاتەوە، حکومەتى تورکیا لە پێناو کەمکردنەوەى ئەو مەترسیانەى لەو ناوچانە دروست بوونە، بە تەواوى خۆى بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى سەربازیى، لە پێشهاتێکى نوێدا ڕووسیا هێزەکانى خۆى لە تل ڕەفعەت کشاندەوە، کە پێشتر بە هاوبەشى لەگەڵ سەربازانى سووریا و یەپەگە لەو ناوچانە بوونیان هەبوو.

بەشێک لەو بارەگایانەى، کە پێشتر هێزەکانى ڕووسیا لێ بوون، لە ئێستادا سەربازانى سووریا تێیدا جێگربوونە و ئاڵاى وڵاتەکەیان لەسەر خاڵە سەربازییەکان هەڵداوە.

دەشڵێت، كشانه‌وه‌ى هێزەکانى ڕووسیا لە کاتێکدایە،‌ دوێنێ جێگرى سه‌رۆكى ڕووسيا گەیشتە‌ توركيا و له‌گه‌ڵ سەرۆک کۆمارى‌ توركيا کۆبوونەوەیەکى داخراویان ئەنجامدا.

هەروەها هەر سەبارەت بە بارودۆخى سووریا، وا بڕیارە سبەى پێنجشەممە لە کازەخستان، خولێکى دیکەى دانوستاندنەکانى ئاستانە بەڕێوەبچێت، تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە گەڕانەوەى پەنابەرە سوورییەکانە بۆ ناوچەکانى خۆیان.

لە کۆبوونەوەکەى ئاستانە، نوێنەرى هەر یەک لە تورکیا، ڕووسیا، ئێران و سووریا و ئۆپۆزیسیۆنى سووریا تێیدا ئامادەدەن، کە تێیدا باس دروستکردنى ڕێوشوێنەکانى باشترکردنى بارودۆخى سوورییەکان دەکرێ لە ڕووى ئابوورى و مرۆییەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین