لە سلێمانى داواى قەدەغەکردنى بەکارهێنانى سەوزە دەکرێت تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى سلێمانى لە نووسراوێکدا داوا دەکات، لە پێناو پاراستنى تەندروستى گشتى، بە هیچ شێوەیەک سەوزە لە چێشتخانەکان پێشکەش نەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/حوزەیران/2022) نووسراوێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى سلێمانى بڵاوبۆتەوە، کە تێیدا ئاراستەى قائیقمامیەتى ناوەندى سلێمانى کردووە و دەڵێت، "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی تەندروستی هاووڵاتیان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و رشانەوە، داوا دەکەین کە ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەنەوە کە بەکارهێنانی سەوزە لە هەموو چێشتخانە و شوێنە گشتییەکان و دەستگێڕەەکان قەدەغە بکرێت، تا ئەوکاتەی کۆنترۆڵی پەتاکە دەکرێت."

ئەم نووسراوەى بەڕێوەبەرایەتی گشتیى تەندروستى سلێمانى لە کاتێکدایە، دوێنێ ڕۆژى چوارشەممە، د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى سلێمانى، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، ژمارەیەکى زۆرى منداڵان تووشى پەتاى سکچوون بوونەتەوە و ستانداردى جیهانى تێپەڕاندووە، ئەمەیش ناچارى کردوون نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە تووشبوانى ئەم پەتایە بکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین