ئەکادیمیاى کوردى پێشانگای کتێب دەکاتەوە کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

بڕیارە ئەکادیمیای کوردی هەفتەی داهاتوو پێشانگایەکی کتێب بکاتەوە، کە تێیدا نزیکەی (300) ناونیشان نمایش دەکرێت و بۆ ماوەی (15) رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/حوزەیران/2022) خەسرۆ ئیسماعیل بەرپرسی بەشی راگەیاندنی ئەکادیمیای کوردی، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت گوتی، "پێشانگاکە رۆژی یەکشەممە دەکرێتەوە، (15) رۆژ دەخایەنێت رۆژانە لە کاتژمێر (10 بۆ 5) کراوەیە".

خەسرۆ ئیسماعیل روونکردنەوەی ئەوەشیدا "کە پێشانگاکە لەناو باڵەخانەی ئەکادیمیای کوردی بەڕێوەدەچێت رۆژانی هەینی و شەممە پشوو دەبێت و نمایشی کتێب ناکرێت".

دەربارەی ناونیشانی کتێبەکان خەسرۆ ئیسماعیل گوتیشی،"نزیکەی (300) ناونیشان لە پێشانگاکە بەشدارە کە سەرجەمیان لە چاپکراوەکانی ئەکادیمیای کوردین بە چاپی نوێ و کۆنەوە (5٪) داشکان بۆ چاپە نوێیەکان کراوە، (٪40) داشکان بۆ چاپەکانی تر کراوە".

ئەکادیمیای کوردی یەکێک لە ئامانجەکانى کارکردنە بۆ گەیشتن بە زمان و ڕێنووسێکى یەکگرتووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین