ناو تۆمارکردن بۆ دابەشکردنى یەکەى نیشتەجێبوون دەستیپێکرد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە فۆڕمى ئۆنڵاینى (20) یەکەى نیشتەجێبوون کاراکراوە، هەموو کرێنیشنێک دەتوانێ ئەم فۆڕ پڕبکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (17/حوزەیران/2022) بە فەرمى پڕکردنەوەى فۆڕمى (20) هەزاریەکەى نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان کارا کرا، کە لە تەواوى هەرێمى کوردستان ئەو کەسانەى مەرجەکان دەیانگرێتەوە دەتوانن ئەو فۆڕمە پڕبکەنەوە.

د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وبەرهێنان لە لێدوانێکدا بۆ رووداو ئاماژە بەوەدەکات، جگە لە کرێنیشینان  ئەو کەسانەی هاوسەگیرییان نەکردووە و تەمەنیان لە سەرووی 30 ساڵە دەتوانن ئەم فۆڕمە پڕ بکەنەوە.

سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان ئەوەشى ڕوونکردەوە، هەر کەسێک هاوسەرگیریی کردبێت و سوودمەند نەبووبێت لە حکومەت دەتوانێت ناوى خۆى تۆماربکات.

جێگەى ئاماژەپێدانە، پێشتر حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند بوو، ژمارەى یەکەکان (20) یەکەى نیشتەجێبوونە و بەسەر هەموو پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دابەشدەکرێت، بە قستى (12) ساڵ. 

لێرە ناوى خۆت بۆ یەکەى نیشتەجێبوون تۆرمار بکەن

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین