یەکەم حاڵەتى مردن بە سکچوون و ڕشانەوە لە سلێمانى تۆمارکرا تەندرووستی

نوچەنێت:

دکتۆرێکى پسپۆڕ لە نەخۆشى منداڵان ڕادەگەیێنێت، سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا دووبارە بە ڕێژەیەکى بەرچاو لە سلێمانى بەرزبۆتەوە و دەشڵێت، تا ئێستا منداڵێک بەو هۆیەوە مردووە.

ئەمڕۆ شەممە (18/حوزەیران/2022) دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی بە رووداوى ڕاگەیاند، تووشبوونى منداڵان بە سکچوون و ڕشانەوە لە ئێستادا زۆر بەرزبۆتەوە، بەڵام ئەم پەتایە نوێ نییە و ساڵانە لە سلێمانى بڵاودەبێتەوە.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا دووپاتى دەکاتەوە، هەندێ لەو منداڵانەى تووشى سکچوون و ڕشانەوە بوونە، زۆر بە خراپى تووشبوونە، لە چەند ڕۆژى ڕابردووش منداڵێک گیانى لەدەستداوە.

هەر سەبارەت بە گیان لەدەستدانى منداڵێک بە هۆى سکچوون و ڕشانەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان گووتیشى، پێشتر دایک و باوکى دەرمانى کوردەواریان پێداوە، لەوانەشە درەنگە هێنابێتیان بۆ نەخۆشخانە.

ئەو گووتیشى، پێویستە دایک و باوکان هۆشیار بن بەرامبەر ئەم پەتایە، بەڵام هەر نەخۆشێک بگەیێندرێتە لاى ئێمە، بە دڵنیاییەوە چارەسەرى تەواوى بۆ دەکرێت.

پێشتر د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى سلێمانى ڕاگەیاند بوو، ڕێژەى تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە لە سلێمانى ستانداردى جیهانى تێپەڕاندووە و گومان دەکەن کۆلێرا بێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین