سەرۆک بارزانى: بارزان بە تەنیا (16) جار سوتێندراوە کوردستانی

نوچەنێت:

بە ئامادەبوونى سەرۆک بارزانى ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبەکانی پڕۆژەی دۆکیۆمێنتاریی شۆڕشەکانی بارزان لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵای لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، "بە درێژایى مێژوو ستەمى زۆر لە گەلى کورد کراوە."

ئەمڕۆ شەممە (18/حوزەیران/2022) بە ئامادەبوونى سەرۆک بارزانى، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، د. رێواق فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بارزانى ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبەکانی پڕۆژەی دۆکیۆمێنتاریی شۆڕشەکانی بارزان لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵای لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

سەرۆک بارزانى، لە سەرەتاى رێوڕەسمەکەدا، سەرۆک بارزانى وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا ڕاگەیاند، "شێخ ئەحمەد بارزانى، بە درێژایى مێژوو بارزان بە تەنیا (16) جار سوتێندراوە."

سەبارەت بە جەمەدانى سوور، کە بارزانییەکان لەسەریان دەنێن، سەرۆک بارزانى دەڵێت، "کاتێ خۆى لەسەرکردنى جەمدانى سوور قەدەغەکرابوو، بۆیە لە بارزان هەر یەکێک جەمەدانى سوورى نەباستایە، وەک هێمایەک بوو بۆ تەسلیمبوون بە حکومەتى ئەکات."

کتێبەکانی پڕۆژەی دۆکیۆمێنتاریی شۆڕشەکانی بارزان، کە باس لە شۆڕشەکانى بارزان دەکات، بەتایبەت ژیانى ئایینى و کۆمەڵایەتى و سیاسی شێخ عەبدوسەلام بارزانى، شێخ ئەحمەد بارزانى، مەلا مستەفا بارزانى، لە زنجیرە کتێبێکدا چاپکراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین