ئاگادارییەک بۆ ئەو هاووڵاتیانەى دەیانەوێ گەشتى ئێران بکەن تەندرووستی

نوچەنێت:

دەروازەى نێودەوڵەتیى حاجى ئۆمەران، بۆ کەسانەى گەشتى ئێران دەکەن، ڕێنمایی نوێ ڕادەگەیێنێت و دەشڵێت، هەر گەشتیارێک کارتى ڤاکسینى نەبێت، دەبێ پشنکنینى (PCR)ـى هەبێت.

ئەمڕۆ شەممە (18/حوزەیران/2022) دەروازەى نێودەوڵەتیى حاجى ئۆمەران، ڕێنماییەکى نوێى بۆ کەسانە بڵاوکردەوە، کە بە نیازن گەشتى ئێران بکەن.

دەروازەى نێودەوڵەتیى حاجى ئۆمەران لە ڕێنماییەکەى داهاتووە، "بەپیێ رێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران، تەنها بە پێدانی کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا (ڤیزا کارت) کە پشتڕاستی دەکاتەوە، ئەو کەسەی سەردان دەکات دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتووە."

لە بەشێکى ترى ڕێنماییەکەدا دووپاتى دەکاتەوە، "لە کاتی نەبوونی ڤیزا کارت پشت بە ئەنجامی  پشکنینی (PCR )ی نەرێنی (نێگەتیف) لە ماوەی (72) کاتژمێر دەبەسترێت".

ئاماژەى بەوەشکردووە،  "گەشتیاران بەبێ یەکێک لەو بەڵگەنامانەی لە سەرەوە باسکراون، سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن، بۆ ئەوەی تووشی هیچ کێشە و گرفتێک و گەڕانەوە نەبن".

دواى بڵابوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە (2022) لە جیهاندا، سەرجەم وڵاتان چەندین ڕێنمانی و ڕێکارى نوێیان گرتەبەر بۆ ڕووبەڕبوونەوەى کۆرۆنا و سنووردارکردنى بڵابوونەوەى ئەو پەتایە، دیارترین ڕێنمایی بریتیى لەوەى، هەر کەسێک گەشتى وڵاتێکى تر بکات پێویستە دوو ژەم ڤاکسینى وەرگرتبێ یاخود پشکنینى کۆرۆنا ئەنجام دابێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین