ئیبراهیم کاڵن: ميسڕ دڵى جيهانى عەرەبيە تورکیە

نوچەنێت

ئاژانسى ئەنادۆڵى توركى بڵاوى كردەوە، وتەبێژێک بە ناوى سەرۆكايەیتى توركيا لە ديدارێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بلومبێرگ راگەياندووە ئەگەرى كردنەوەى لاپەڕەى نوێ لە نێوان میسڕ و تورکیا هەیە.

ئيبراهيم كاڵن وتەبێژ سەرۆكايەتیى کۆمارى توركيا لەو ديدارە باسى چەند خاڵێکى کردووە، ديارترينیان تەوەرەى پرسى كردنەوەى لاپەڕەيەكى نوێ بوو لەگەڵ ميسڕ و ژمارەيەك لە وڵاتانى كەنداو، كە پێیوايە، كردنەوەى ئەو پێوەندييە دەبێتە هۆكارى چارەسەركردنى كێشەكانى ئەو ناوچەيە  و چەسپاندنى ئاشتى و سەقامگيرى. 

دەربارەى پێگەى ميسڕ، كاڵن بە دڵى جيهانى عەرەبى وەسف كردووە، دەشڵێت: دانووستاندن لەسەر چەند دۆسەيەك لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە، توركياش ئامادەيە پێوەندييەكانى لەگەڵ قاهيرە دووبارە بونياد بنێتەوە. 

سەبارەت بە دۆخى ميسڕيش ئيبراهيم كاڵن گوتى: ئێستا ئەم وڵاتە تووشى كێشەى ئابوورى و ئەمنى بووە، توركياش  بە باشى لە دۆخى میسڕ تێدەگات. 

لە كۆتايى ساڵى رابردوو، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزيرى دەرەوەى توركيا راگەياند، توركيا هەوڵدەدات پێوەنديەكانى لەئاستێك بێت لەگەڵ ميسڕ لە پێناو بەريەكەوتنيان لە ناوەندە نێودەوڵەتييەكان، ئاماژەى بەوەش كرد پێوەندى هەردوولا لەسەر ئاستى هەواڵگرى و وەزارەتى دەرەوە بەردەوامە.

لە كۆتايى مانگى رابردووش ميسڕ راگەياندراوێكى بڵاوكردەوە، لەو راگەياندراوە چەند ئاماژەيەكى ئەرێنى تێدا بوو بۆ توركيا، ديارترينيان هێشتنەوەى دەرگاى گفتوگۆ بەكراوەيى و كاركردنى توركيا بوو بە گوێرەى نەخشەى توركيا بۆ سنوورە ئاوييەكان. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین