لە پارێزگاى سلێمانى (10) حاڵەتى کۆلێرا تۆمارکرا تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکراى دەکات، دواى ناردنى پشکنینى ئەو کەسانەى تووشى سکچوون و ڕشانەوە بوونە بۆ بەغدا، دەرکەوت ئەو بەشێک لە تووشبوان تووى کۆلێرا بوونە و تاوەکو ئێستا تووشبوونى (10) پشتڕاکراوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (19/حوزەیران/2022) د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانییدا رایگەیاند، دواى هاتنەوەى ئەنجامى پشکنینەکان لە بەغداوە لەسەر ئەو کەسانەى تووشى ڕشانەوە و سکچوون ببوون، دەرکەوت (10) کەسیان تووشى کۆلیرا.

د. سەباح هەورامی، دەشڵێت، ئەنجامى پشکنینى (56) تووشبوو لە سلێمانی پۆزەتیف دەرچووە، بۆیە وەزارەتی تەندروستیی عێراق پێی راگەیاندن کە باری لەناکاو رابگەیێنین.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا گووتیشى، کۆلێرا نەخۆشییەکی ترسناکە، بەڵام نەخۆشییەکە زۆر بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت و لە چەند کاژێرێکدا دەتوانین ژیانی ئەو کەسە لە مردن رزگاری بکەین.

بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى سلێمانى زیاتر ڕوونیکردەوە، پێویستە هاووڵاتیان لەو ئاوەى دەیخۆنەوە یان بەکارى دەهێنن، لە خاوێنییەکەى دڵنیاببنەوە.

هەر ئەمڕۆ د. سەباح هەورامى بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، لە ماوەى شەش ڕۆژدا، نزیکەى چوار هەزار کەس لە پارێزگاى سلێمانى تووشى سکچوون و ڕشانەوە بوونە.  

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین