چه‌ند جارێك عه‌بادى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێ پێشنیار كراوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جاسم عه‌لیاوى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى نه‌سر ئاشكراى ده‌كات، چه‌ند جارێك له‌ گفتوگۆ سیاسییه‌كان ناوى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتر، بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێ پێشنیار كراوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19 حوزه‌یرانى 2022 جاسم عه‌لیاوى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، له‌ گفتوگۆ سیاسییه‌كان چه‌ند جارێك حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتر بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێ پێشنیار كراوه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌و كاندیدى ساته‌ هه‌ستیاره‌كان ده‌بێت، چه‌ندان لایه‌نى سیاسى هه‌ن پاڵپشتى ئه‌م بۆچوونه‌ ده‌كه‌ن".

ئه‌و به‌رپرسەى هاوپه‌یمانى نه‌سر باسى له‌وه‌ نه‌كردووه‌، چ لایه‌نێك هه‌بێت دژایه‌تى كاندیدبوونى عه‌بادى بكات، به‌ڵكو باسى له‌وه‌ كردووه‌ چه‌ند هۆكارێك وا ده‌كه‌ن كه‌ عه‌بادى كاندید بكرێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تى به‌ گوته‌ى عه‌لیاوى "ئه‌و له‌ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ندێ دۆسیه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌".
 
حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌ ساڵى 1952 له‌دایكبووه‌ و به‌رپرسیارێتى له‌ حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى هه‌بووه‌ كه‌ حزبێكى كۆنى شیعه‌یه‌. له‌ مانگى ئابى 2014 بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق كاندید كرا و تا تشرینى یه‌كه‌مى 2018 له‌ پۆسته‌كه‌ى مایه‌وه‌. له‌ سه‌رده‌مى ئه‌و كۆمه‌ڵێك قه‌یرانى قووڵ رووى له‌ عێراق كرد.عه‌بادى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشووتر له‌ حزبى ده‌عوه‌ جیا بووه‌وه‌ و قه‌واره‌یه‌كى سیاسى به‌ ناوى "نه‌سر" پێكهێنا، كه‌ له‌ داویین هه‌ڵبژاردن ته‌نیا دوو كورسى به‌ده‌ست هێنا.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین