داود ئۆغلۆ: من كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمارم تورکیە

نوچەنێت:

سەرەڕای ئەوەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان لە گفتوگۆدان بۆ دیاریكردنی كاندێك، بەڵام ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی ئاییدنە رایگەیاند، "من كاندیدی سەرۆكایەتی كۆماری توركیام."

ئەمڕۆ یەكشەممە (19/حوزەیران 2022) ماڵپەڕی (عەربی 21) بڵاویكردەوە ئەحمەد داود ئۆغلۆ رایگەیاند، "ئەو كاتەی پارتی ئاییندەم راگەیاند سەرجەم ئەندامانی پارتەكەم كاندید بوون بۆ وەرگرتنی دەسەڵات، ئێستاش من كاندیدی سەرۆكایەتی كۆماری وڵاتەكەمم."

سەبارەت بە گفتوگۆكانی نێوان شەش پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكە، ئۆغلۆ رایگەیاند،  "ئەگەر رێككەوتنێك لە نێوان لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن بكرێت، ئەوە ئێمە ئامادەین گفتوگۆ لەسەر ئەو رێككەوتنە بكەین."

پێشتریش هەر یەك لە عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن و كەمال كلیچدار ئۆغلۆ سەرۆكی جەهەپە، چەند جارێك باسیان لە كاندیدبوونی خۆیان كردووە. 

ئەحمەد داود ئۆغلۆ، یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی پارتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە سەرەتای دەستبەكاربوونی ئەردۆغان راوێژكاری باڵای بوو، دواتر بوو بە وەزیری دەرەوەی توركیا لە حكومەتەكەی ئەردۆغان، ماوەی دوو ساڵیش سەرۆك وەزیرانی توركیا بوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین