هونەرمەند محەمەد ئەربیلى کۆچى دواییکرد کولتوور

نوچەنێت:

هونەرمەندى ناسراوى کورد محەمەد ئەحمەد ئەربیلى، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى هەولێر کۆچى دواییکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (20/حوزەیران/2022) هونەرمەند محەممەد ئەحمەد ئەربیلی لە تەمەنی (89) ساڵیدا لە نەخۆشخانەی ژینى تایبەت لە هەولێر کۆچی دواییکرد.

سەمیر سابغر، زاوای محەممەد ئەربیلی بە رووداوى ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هونەرمەند محەممەد ئەربیلی کۆچی دواییکرد و خەریکى ئامادەکارین بۆ بە خاکسپاردنى تەرمەکەى.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاى هەولێر بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى ئەو هونەرمەندە، لە هەژمارى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک نووسویەتى، "هه‌ولێر و کوردستان، ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره‌ی هونه‌ری له‌ده‌ستدا. لێره‌مه‌ له‌ هه‌ولێرێ، لۆ هه‌میشه له‌ دڵی هه‌ولێر ده‌بی و ڕۆحت شاد."

هونەرمەند محەمەد ئەربیلى، هونەرمەندێکى ناسراوى شارى هەولێر و کوردستان بوو، چەندین بەرهەمى هونەرى هەیە و چەند گۆرانییەکى بۆ ئیبراهیم تاتلیس نووسیبوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین