ژمارەى تووشبوانى نەخۆشى سکچوون و ڕشانەوە لە بەرزبوونەوەدایە تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ئاشکراى دەکات، تووشبوون بە نەخۆشى سکچوون و ڕشانەوە هێشتا بەرزە و دەشڵێت، تەنیا لە ماوەى (24) کاتژمێرى ڕابردوو (635) هاووڵاتى سەردانى نەخۆشخانەکانى سلێمانی کراوە و چارەسەریان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (20/حوزەیران/2022) د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "لەماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوودا  لە سەنتەری شاری سلێمانی (635) حاڵەتی تووشبوون بەنەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی" تۆمارکراون.

بەرزبوونەوەى حاڵەتەکانى تووشبوون بە نەخۆشى کۆلێرا و ڕشانەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستى عێراق، بارى لەناکاوى لە پارێزگاى سلێمانى ڕاگەیێندرا، ئەمەیش دواى گەڕانەوەى پشکنینى چەند تووشبوویەک لە بەغدا، دەرکەوت 10 کەس تووشى کۆلێرا بوونە و ئەم نەخۆشە لەو پارێزگایە بڵاوبۆتەوە.

هەروەها درەنگانى شەوى ڕابردوو، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، وەزیرى تەندروستى ڕاسپارد، سەردانى سلێمانى بکات و لە نزیکەوە چاودێرى ڕێکارەکانى ڕووبەڕبوونەوەى نەخۆشى کۆلێرا بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین