پێشانگایەکی کاریکاتێری لە هەولێر بەڕێوەدەچێت کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

ئەمڕۆ لە هەولێر یەکەمین پێشانگای هونەریی جەبار سابیر هونەرمەندی کاریکاتێریست بەڕێوە دەچێت، کە تێیدا (50) تابلۆی کاریکاتێری نمایش دەکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە (20/حوزەیران/2022) جەبار سابیر کاریکاتێریست، بە نوچەنێتی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم پێشانگای تایبەت بەڕێوە دەچێت، بە ناوی (نۆبەرە) لە خستنەڕووی وردەکاریی زیاتریش ئەو هونەرمەندە گوتی، "پێشانگاکە لە (50) تابلۆ پێکهاتووە، یەکەمین پێشانگای تایبەتمە هەر بۆیە ناونیشانەکەم ناوناوە (نۆبەرە)، پێشانگاکە لە هۆڵی هونەر لەسەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە هۆڵی گەلەری هونەر دەبێت، بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆ لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە دەکرێتەوە، رۆژانی دیکەش کاتژمێر چوار  بۆ حەوتی ئێوارە دەکرێتەوە".

سەبارەت بە ناوەڕۆکی تابلۆکانی، ئەو کاریکاتێریستە گوتی، "گرنگی تابلۆکان لەوەدایە کە هەر تابلۆیەک گوزارشت لە شتێک دەکات، وەک ئاشتی، کۆمەڵگا، هەڵبژاردن، قەیران، خوێندەوەی کتێب، هەروەها گرنگی قەڵەم و هەندێ تابلۆش دەربارەی پەتای کۆڕۆنان". 

لەکۆتایی لێدوانەکەی جەبار سابیر روونی کردەوە تا ئێستا لە (104) پێشانگای هاوبەش بەشداری کردووە، ئەمە یەکەمین پێشانگای تایبەتییەتی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین