سعووديە بڕيارى قەدەغەكردنى گەشت بۆ توركيا هەڵدەوەشێنێتەوە تورکیە

نوچەنێت:

دوو رۆژ پێش سەردانى محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشينى سعووديە بۆ توركيا، وەزارەتى ناوخۆى سعووديە بڕيارى رێگرى لە گەشتكردن بۆ توركيا و ئەسيوبيا و ڤێتنام و هندستانى هەڵوەشاندەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (20/حوەزيران 2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە وەزارەتى ناوخۆى سعووديە بڕيارى رێگرى لە گەشتكردن بۆ توركيا و چەند وڵاتێكى تر هەڵوەشاندەوە، كە پێشتر بەهۆى دۆخى كۆڕۆناوە گەشتى هاووڵاتيانى ئەو وڵاتانە راگرتبوو.

لەسەرەتاى ئەم مانگە حكومەتى سعووديە رێكارەكانى خۆپارێزى لە بڵاوبوونەوەى پەتاى كۆڕۆنا هەڵگرت، ئەو بڕيارەى سعووديە بە نيشانەى باشبوونى پەيوەندييەكانى ئەو دوو وڵاتە دادەنرێت. 

بڕيارە رۆژى چوارشەممە محەمەد بن سەلمان سەردانى توركيا بكات و لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا كۆبێتەوە.

سەبارەت بە ئەگەرى واژۆكردنى رێككەوتن لە نێوان هەردوو وڵات، بەرپرسێكى توركى رايگەياند، "لەو سەردانە ژمارەيەك رێككەوتنى هاوئاهەنگى لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ دەكرێت."

لەلايەكى ترەوە بەرپرسێكى سعوودى رايگەياند، "لەو سەردانە گفتوگۆ لەسەر پرسە ناوچەيى و نێودەوڵەتييەكان دەكرێت، ژمارەيەك رێككەوتن لە بوارى وەبەرهێنان و وزە واژۆ دەكرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین