كازمى: له‌ ماوه‌ى دوو ساڵ چه‌ندان تۆمه‌تم بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گوتى، "له‌ ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو چه‌ندان تۆمه‌ت بۆ ئه‌و حكومه‌ته‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ به‌ڵام به‌رگه‌مان گرتووه‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21 حوزه‌یرانى 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتى، "له‌ ماوه‌ى دوو ساڵدا ئه‌م حكومه‌ته‌ چه‌ندان جار تۆمه‌تبار كراوه‌، به‌ڵام له‌پێناو عێراقییه‌كان به‌رگه‌مان گرت. وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانیش هه‌موومان به‌رگه‌مان گرت".

مسته‌فا كازمى له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى باسى له‌وه‌ كرد، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى كراوه‌، ئه‌وه‌یه‌ گوایه‌ به‌ربه‌ست بۆ رێككه‌وتنى عێراق و چین دروست ده‌كات، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى مسته‌فا كازمى باسى له‌وه‌یش كرد، وایلێهاتووه‌ گومان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش به‌ لاى ئه‌و "جێگه‌ى داخه‌".

له‌ مانگى ئایارى 2020 نزیكه‌ى شه‌ش مانگ دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق، مسته‌فا كازمى كه‌ ئه‌و كات سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق بوو، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران متمانه‌ى پێدرا. ماوه‌ى هه‌شت مانگیشه‌ له‌دواى هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر  له‌ پۆسته‌كه‌ى به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین