په‌رله‌مانتارێكى پارتى:  له‌ دانیشتنى سبه‌ى پەرلەمانی عێراق به‌شدار ده‌بین عێراق ناوچەکە و جیهان

چنار خۆشناو -تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

ئامانج مه‌حمود ئاغا هه‌ركى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، له‌ دانیشتنى سبه‌ى فراكسیۆنى پارتى به‌شدار ده‌بێت و سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پارتى و سوننه‌كان بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێ، "هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نییه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22 حوزه‌یرانى 2022 ئامانج مه‌حمود هه‌ركى له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه‌ كرد، فراكسیۆنى پارتى له‌ دانیشتنى سبه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌شدار ده‌بێت. ده‌رباره‌ى كارنامه‌كه‌یش گوتى، "ئه‌وه‌ى به‌ ئێمه‌ گه‌یشتووه‌ دانیشتنه‌كه‌ له‌سه‌ر هێرشى توركیایه‌ بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هێشتا كارنامه‌كه‌یش رانه‌گه‌یێندراوه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى به‌ دوورى نه‌زانى له‌ دانیشتنى سبه‌ى شوێنگره‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌در ده‌ستبه‌كار بن.

هه‌ر چه‌نده‌ له‌ میدیاى عێراقى باس له‌وه‌ ده‌كرێت، له‌وانه‌یه‌  پارتى و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى "سیاده‌"ى سوننه‌ بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ بكه‌ن و هاوشێوه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ "سێیه‌كى په‌كخه‌ر" به‌كار بهێنن، كه‌چى ئامانج مه‌حمود ئاغا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌  زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نییه‌ و ئه‌وان له‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌شدار ده‌بن.

ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌ممه‌ی رابردوو ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 23/ حوزه‌یران دانیشتنێكى نائاسایى به‌ڕێوه‌ده‌چێت 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین