په‌رله‌مان ناوى ئه‌و پۆسته ده‌سڕێته‌وه كه زاملى به‌كارى ده‌هێنا
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23 حوزه‌یرانى 2022 دانیشتنێكى نائاسایى ئه‌نجام دا، بۆئه‌وه‌ى شوێنگره‌وه‌كانى په‌رله‌مانتارانى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى ره‌وتى سه‌در دابنێت. له‌م دانیشتنه له كۆى 73 شوێنگره‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌در، ته‌نیا 64 په‌رله‌مانتار سوێندى یاساییان خوارد. جیا له‌مه‌یش په‌رله‌مان هه‌وڵى دا په‌یڕه‌وى ناوخۆ هه‌موار بكاته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا:
دانانى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان
پێویستى به رێككه‌وتنى لایه‌نه شیعه‌كانه
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان له راگه‌یێندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات بڕیار دراوه، گوزارشتى "ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى" له په‌یڕه‌وه‌كه بسڕێته‌وه، له برى ئه‌و سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ى دابنرێت، هه‌روه‌ها گوزارشتى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى لابدرێت له برى ئه‌و سه‌رۆك یان یه‌كێك له جێگره‌كانى دابنرێت.
له یه‌كه‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق كه له نۆى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، حاكم زاملى وه‌ك جێگرى یه‌كه‌م و شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دیارى كران. دواى ماوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه ركابه‌رییه‌كى تووند له نێوان حه‌لبووسى و زاملى هه‌یه، زاملى زیاتر له حه‌لبووسى ده‌ركه‌وتنى هه‌بوو.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا:
زاملى چاودێرێكى زۆر چالاك بوو
دواجار ئه‌م ململانێیه به راشكاوى ده‌ركه‌وت كاتێك حاكم زاملى ره‌تیكرده‌وه وه‌ك جێگرى سه‌رۆك ناوى بێت، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌ك ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ناوى بێت، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانى دروست كرد.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، تا ئێستا لایه‌نه سیایییه‌كانى شیعه له‌سه‌ر دانانى شوێنگره‌وه‌ى حاكم زاملى رێكنه‌كه‌وتوون. دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له لێدوانێكى كورت بۆ نوچه‌نێت گوتی، "تا ئیستا هیچ کەسێک بۆ ئەو پۆستە دانەنراوە و پێویستی بە رێکكەوتنی شیعەیە ".
خدر مه‌نتك په‌رله‌مانتارى پارتى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "بابەتی سەرۆکی پەرلەمان و جێگره‌كانى ئەوە بەرێككەوتنی سیاسییە لەنێوان حزبەکان کە کێ دادەنرێت و کێ دانانرێت، بابەتەکە ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ك مەرجێكى دیاریكراو بۆ جێگره‌كان هه‌بێت، ئەگەرنا ئەوانیش وەک هەر ئەندامێک ئەندامن، بەڵام ئەوە رێککەوتنە لەنێوان فراکسیۆنەکان کە کێ پۆستی جێگری یەکەم و دووەم وەربگرێت و کێ ببێت بە سەرۆک پەرلەمان ".
خدر مه‌نتك:
زاملى كاره‌كته‌رێكى ئاسایى بوو به‌ڵام زۆر له راگه‌یاندن ده‌رده‌كه‌وت
خدر مه‌نتك پێیوایه زیاد ده‌ركه‌وتنى حاكم زاملى په‌یوه‌ندى به پۆسته و ئه‌ركه‌كه‌ى هه‌یه كه بۆى دیاری كراوه، ئه‌گینا خۆى كاره‌كته‌رێكى ئاسایی بووه، له به‌رانبه‌ردا په‌رله‌مانتارانى تر پێیانوایه خۆى كه‌سێك كارا بووه، له‌وانه هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى پێیوایه زاملى له‌ڕووى چاودێرییه‌وه "زۆر كارا" بووه.
خدر مه‌نتك له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت گوتى، ""بابەتی کارایی هەر ئەندام پەرلەمانێک ئەوە کارەکەیەتی دەبێت بیکات، هەر جێگرێک دەبێت کاری خۆی بکات، بەڵام کار دابەشکرابوو لەنێوان جێگری یەکەم و جێگری دووەم، ئەگەرنا دکتۆر شاخەوانیش زۆر بە توانا و کارایە، بەڵام هەندێک کار دابەشکردنێک لەنێوانیان هەبوو، بۆ نموونە لەم ماوەیەدا حاکم زاملی زۆر دەردەکەوت بەهۆی ئەوەی لەگەڵ لیژنەکان کۆدەبوه‌وە، لە راگەیاندنیش زۆر دەردەکەوت ئەوە لەنێوان خۆیان دابەشکرابوو کە دەبێت لەگەڵ لیژنەکان کۆببێتەوە، هۆکارەکە بوو ئەگەرنا شتێکی ئاسایی بووە".
به پێچه‌وانه‌وه هه‌رێم كه‌ماڵ ئاغا له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت له‌باره‌ى زاملى ده‌ڵێ، "راستە حاکم زاملی یەکێک بوو لە کارەکتەرێکی سەرەکی و چالاک و چاودێرێک، لە هەموو روویەکەوە دەتوانین بڵێین لە دەستچوونێکی گەورەیە لە پەرلەمان، بە هیوا نەبووین ئەو بڕیارە بدرێت بەڵام هەڵبژاردەی خۆیانە و خۆیان لێی بەرپرسن، بەڵام زاملی کارەکتەرێکی بەهێز و چاودێرێکی بەهێز، دەتوانین بڵێین یەکێکە لە کارەکتەرە هه‌ره چالاکەکانی پەرلەمانی عێراق".
په‌رله‌مان رێگریى له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ململانێى سه‌رۆك و جێگره‌كانى ده‌كات
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا هه‌رێم كه‌مال ئاغا له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باس له‌وه ده‌كات، كه دامه‌زراوه‌یه‌كى گه‌وره‌ى وه‌ك په‌رله‌مان له‌سه‌ر كه‌سی ناوه‌ستێ، هه‌رێم كه‌مال ئاغا گوتى، "وێراى ئه‌مه‌یش، مانای ئەوە نییە دامەزراوەیەک لە دەست دەده‌ین چونکە ئەومان لەدەستداوە، چونکە خەڵکی تریش دێت، زاملی توانایەکی زۆری هەبوو، هەموو کات لە ریزی پێشەوە بوو بۆ هەموو خەڵکی عێراق و پەرلەمانی عێراق".
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت په‌رله‌مان بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ململانێیه‌كى نێوان سه‌رۆك و جێگره‌كانى، ئه‌وا به‌په‌له له یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا دواى نه‌مانی جێگرى یه‌كه‌م، ده‌سته‌واژییه‌ك به ته‌واوى له په‌یڕه‌وه‌كه‌ى ده‌سڕێته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment