هاتووچۆى سلێمانى پێنج بڕیار بۆ بەشى بەستانى تابلۆ دەردەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى زۆرى ژمارەى ئەو هاووڵاتیانەى بۆ بەستنى تابلۆ سەردانى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی سلێمانی دەکەن، بڕیاردرا کاتەکانى دەوامکردنى ئەم بەڕێوەبەرایەتییە درێژبکرێتەوە بۆ کاتژمێر شەشى ئێوارە.

ئەمڕۆ شەممە (25/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بۆ نەهێشتنى قەرەباڵغى فەرمانگەکەمان بڕیارماندا، شەفتى کارکردنی ئەفسەران و کارمەندانی بەشی (تابلۆکان و ھۆبەی OPVT - ھۆبەی پشکنینی ئۆتۆمبیلەکان – بەڕادەکان) لە کۆتایی دەوام تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت."

بەڕێوەبەرایەتى گشتى هاتووچۆى سلێمانى زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، "بەشێوەیەکی گشتیی ھۆکارەکانی ئەو قەرەباڵغییە بۆ خواستی بەرچاوی ھاووڵاتیان دەگەڕێتەوە لەسەر بەدەستھێنانی تابلۆی نوێ و گۆڕینی ئارەزوومەندانەی بەشێکی شۆفێران بۆ گۆرینی تابلۆ کۆنەکانیان بە تابلۆی نوێ، ھەروەھا لەو ئۆتۆمبێلانەی کە کڕین و فرۆشتن پێوەدەکرێت و گواستنەوەی خاوەندارێتییان بۆ دەکرێت، بەدەر لەم راستییانەش بوونی موراجعیکی زۆر لەو ھاووڵاتیانەی دانیشتوی خوار و ناوەڕاستی عێراقن".

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکدا هاتووە، بۆ ڕاییکردنى مامەڵەى هاووڵاتیان بە خێرایى، بەڕێوەبەرایەتى گشتى هاتووچۆى سلێمانى ئەم پێنج بڕیارەى خوارەوە دەرکرد:

1. شەفتی کارکردنی ئەفسەران و کارمەندانی بەشی (تابلۆکان و ھۆبەی OPVT - ھۆبەی پشکنینی ئۆتۆمبیلەکان – بەڕادەکان) لە کۆتایی دەوام تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت، بە دوو ئەفسەر، دوو بەڕاد، دوو کارمەند.

2. زیادکردنی 10 کارمەندی لێکردنەوە و پێوەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل.

3. زیادکردنی (ھێڵ – لەینی) لێدان و پێوەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل لە چوار هێڵەوە بۆ شەش هێڵ.

4. زیادکردنی چاڵێکی دیکە بۆ پشکنینی ئۆتۆمبیل.

5. زیادکردنی ھێڵێکی دیکە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی کاتین و ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کاری گواستنەوەیان ھەیە، بۆ پارێزگاکانی دیکەی ناو ھەرێمی کوردستان .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین