پارێزگارى هەولێر: بەنزینى (800) دینارى بەبێ سیستەمى تاک و جووت بە ئۆتۆمبێلى تایبەت دەدرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لەمەودوا "بەنزینى (690) دینارەکە نادرێت بە ئۆتۆمبێلى تایبەت و تەنیا بە تاکسى و پاسەکان دەکرێت"، لە بەیانییەوەش ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (26/حوزەیران/2022) ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى لە بارەى ئەو بڕیارانەى لەسەر دابەشکردنى بەنزین دراون ڕاگەیاند، "سیستەمی تاک و جووت بۆ بەنزینی (800) دیناری نامێنێت و هەموو خاوەن بەنزینخانەیەک دەتوانێت لە وەرگرتنی بەنزینی (800) دیناری سوودمەند بێت."

ئومێد خۆشناو دەشڵێت، "ئەو بڕه‌ بەنزینەى بە هەولێر دەدرێت (400) هه‌زار لیتره‌، به‌و پێیه‌ی ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌ هه‌ولێر هه‌ن، (57%)ی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنن، بۆیە بەنزینى (690) دینارى بەسەر پاس و تاکسییەکان بە سیستەمى تاک و جووت دابەشدەکرێت."

سەبارەت بە چۆنیەتى سیستەمى نوێى دابەشکردنى بەنزین، پارێزگارى هەولێر ڕاشیگەیاند، "بەنزینى (690) دینارى لە نۆ بەنزینخانە بە سیستەمى تاک و جووت دابەشدەکرێت، بەڵام بەنزینى (800) دینارى کە بۆ ئۆتۆمبێلى تایبەتە، هەر کاتێک شۆفێران بیانەوێ سەردانى بەنزینخانەکان بکەن."

ماوەى چەند مانگێکە بە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى سووتەمەنى و قەیرانى گاز لە جیهان، نرخى بەنزین بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبۆتەوە، بە هۆیەشەوە حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاردا بەنزینى (690) دینارى بە سیستەمى تاک و جووت بەسەر شۆفیران دابەش بکات، بەڵام هێشتا قەیرانى بەنزینى وەک پێیوست چارەسەرنەکردووە.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین