رووه‌كخۆره‌كان ئێسقانیان لاوازه‌ تەندرووستی

نوچه‌نێت

توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى ئه‌ڵمانى دووپات له‌سه‌ر سووده‌كانى رووه‌كخۆریى ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، راسته‌ مرۆڤ له‌ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى ده‌پارێزێ، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ سیسته‌مى خۆراكیان رووه‌كییه‌، تووشى كێشه‌ى ئێسقان ده‌بنه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "العربیه‌" ئاماژه‌ى بۆ پوخته‌ى راپۆرته‌كه‌ كردووه‌ و گوتوویه‌تى، توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌ڵمانى كراوه‌ باس له‌ لایه‌نێكى خراپى رووه‌كخۆریى ده‌كات.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌، هه‌ندێك له‌ مرۆڤه‌كان ته‌نیا بۆ پاراستنى ئاژه‌ڵ و ژینگه‌ په‌نا بۆ سیسته‌مى خۆراكى رووه‌كى نابه‌ن، به‌ڵكو ته‌ندروستییه‌كى باشتریشیان ده‌بێت.

له‌وانه‌ له‌ چه‌ندان ئه‌گه‌رى تووشبوون به‌ نه‌خۆشى كوشنده‌ و درێژخایه‌ن وه‌ك شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و شێرپه‌نجه‌ دوور ده‌بن. به‌ڵام ئێسقانیان تووشى لاوازیى  و چه‌ندان كێشه‌ ده‌بێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ به‌راوردى له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌، كه‌ سیسته‌مى خۆراكیان ته‌واو رووه‌كییه‌ و له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر كه‌ گۆشتخۆرن. ده‌ركه‌وتووه‌ رووه‌كخۆره‌كان كه‌موكوڕیان له‌و كانزایانه‌ هه‌یه‌ كه‌ چڕیى ئێسقان پێكدێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین