هاووڵاتيانى فينلەندا دژ بە داواكارييەكانى توركيا دەوەستنەوە تورکیە

نوچەنێت:

بەگوێرەى راپرسى رۆژنامەيەكى فينلەندى، زۆرينەى هاووڵاتيیانى ئەو وڵاتە نايانەوێت وڵاتەكەيان بەهۆى مەرجەكانى توركيا بۆ ئەندام بوون لە ناتۆ دەستبەردارى پرەنسيپەكانى بێت و گۆڕانكارى لە ياساكان بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە (27/حوزەيران 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە رۆژنامەى (هێسينگ سانۆمانت) فينلەندى راپرسيەكى ئەنجام داوە لە (70٪)ى هاووڵاتيانى ئەو وڵاتە نايانەوێت بەهۆى مەرجەكانى توركيا فينلەندا لە پێناو توركيا دەستبەردانى پرەنسيپەكانى خۆى بێت و ياساكان هەموار بكاتەوە، لە بەرانبەردا لە (14٪) داوا دەكەن وڵاتەكەيان دەستبەردارى پرەنسيپەكانى بێت.

سەبارەت بەو كەسانەشى دەيانەوێت وڵاتەكەيان ببێتە ئەندامى ناتۆ لە (79٪) داوا دەكەن فينلەندا ببێتە ئەندامى ناتۆ، لەبەرانبەرد لە (11٪ بۆ 10٪) بڕياريان نەداوە.

لە راپرسيەكى مانگى رابردوو رێژەى ئەو كەسانەى داواى پاڵپشتى وڵاتەكەيان دەكرد بۆ چوونە ناتۆ لە (73٪) بوو.

رۆژنامەكە لە سەر ماڵپەڕى خۆى لە رۆژانى (20 بۆ 22)ى ئەم مانگە راپرسيەكەى ئەنجامداوە، ژمارەى ئەو كەسانەى بەشداريان كردووە (1003) كە تەمەنيان لە نێوان (18 بۆ 79) ساڵە.

لە (18) مانگى ئایارى رابردوو فينلەندا و سويد بەفەرمى داوايان لە ناتۆ كرد ببن بە ئەندامى ئەم رێكخراوە، بەڵام حكومەتى توركيا بە پاساوى ئەوەى ئەو دوو وڵاتە بۆتە پەناگەى ئەندامانى پارتى كرێكاران و هێزە كوردييەكانى رۆژئاواى كوردستان ڤيتۆى بەرانبەر بەكارهێنان و كۆمەڵێك مەرجى داناوە بۆ لادانى ڤيتۆ لەسەريان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین